"تەنازول ناکەم"

ماهیر حەسەن بۆ 964: هەرکەسێک قسە دەکات لەباتى جارێ هەزار جار گەردنى ئازا بێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

دوای سەردانێکى هونەرمەند ماهیر حەسەن بۆلای سەرۆکی دەزگای روانگە، لە بەشێک لە سۆشیال میدیاکان رەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئەو هونەرمەندە لە روونکردنەوەیەکدا بە 964ـى وت،”گەردنى هەموو ئەوانە ئازا بێت کە قسە دەکەن”.

بۆ بینینى دیمەنى سەردانەکە لێرە کلیک بکە

وەک ئەوەى هونەرمەند ماهیر حەسەن بە 964ـى وت،”ئەمە یەکەمجار نییە و یەکەم کەس نییە کە دەکەوێتە بەر رەخنە، هەندێ خەڵک قسە دەکەن و سوکایەتى بە هەموو پیرۆزییەکان دەکەن، بەڵام من گوێى پێنادەم و ئەوەى قسە دەکات گەردەنى ئازاد بێت”.

“من بانگهێشتکراوم و عەریزەم نەداوە وەک کەسانێک بۆ ئەوەى بانگهێشت بکرێین، بەسەنگ و قورساییەوە چوین، لەوێش پێیان وتوم تۆ سەروەتى نیشتمانى ئێمەیت شانازى بەو خەڵاتەوە دەکەین کە وەرتگرتووە، منیش پێشنیاری ئەوەم بۆ سەرۆکی دەزگای روانگە کردووە کە هاوکارى کارى هونەرى هونەرمەندان بکەن، “، ماهیر حەسەن واى وت.

 هێز نییە تەنازول بە ماهیر حەسەن بکات

وتیشى،”هەرچییەک بکەیت هەندێ کەس قسە دەکەن، بەڵام هێز نییە ماهیر حەسەن بکڕێت، هێز نییە تەنازول بە ماهیر حەسەن بکات بۆ پارە، من تەنازولم بکردایە دەبووم بە ئەندام پەرلەمان، تەمەنم سەروو 60 ساڵە هیچم بۆخۆم ناوێت و لەوەى هەمە رازیم”.

جەختیشى کردەوە، گەردنى هەموو ئەوانە ئازاد بێت کە قسەى پێدەڵێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح