گۆرانی بۆ 964 دەڵێت
هونەرمەند سان بینایی بۆ گەڕاوەتەوە و لە نمایشی فیلمە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ماوەی پێشوو هونەرمەند سان محەمەد بەهۆی بەکارهێنانی لێنز (عەدەسە)ەوە بۆ ماوەیەک بینایی لەدەستدا و ئەمڕۆ بۆ نماییشی فیلمی “مەنهۆڵ” لە سلێمانی ئامادەبوو.
سان بۆ پەیامنێری 964 قسەی کرد و وتی، ئێستا چاوەکانم دەبینن و بیناییم بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشکدام و هەفتانە چارەسەر وەردەگرم.
وتیشی، کاری هونەری نوێ و جوانم بەدەستەوەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاویاندەکەمەوە.
خانمە گۆرانیبێژ، سان محەمەد لە 5.6.2025 بەهۆی دانانی لێنزەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ بینایی چاوەکانی لەدەستدا و ئەو کاتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە چاوەکانی بەستراوە و لە نەخۆشخانەیە، ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و هەوادارەکانی نزای چاکبوونەوەیان بۆدەکرد.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر