نۆڕادیۆ
هەمووشتێک دەربارەی خزمەتگوزاری فەرمی پۆستەی هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
هەمووشتێک دەربارەی خزمەتگوزاری فەرمی پۆستەی هەرێم لەگەڵ گۆڕینی کاتی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە نۆ رادیۆوە.
یەکێک لە بابەتەکان باسکردن بوو لە سێ کچی نابیست، لە گوندی گەڵناغاج لە قەزای چەمچەماڵ، کە بە رەنجەشانی دایک و باوکیان، توانیویانە راهێنان وەربگرن و لە قسەی بەرامبەرەکەیان تێبگەن، تەنانەت چوونەتە پڕۆسەی خوێندن و ئێستا بڕوانامەیان هەیە.
نۆرادیۆ بابەتی هونەریشێ لەبیرنەکردووە باس لە کۆمەڵێک گەنجی دەنگخۆشی کەلار دەکات لەناو چایخانەیەک یادی ئەژدەر وەهبی دەکەنەوە و کاری هونەریش بووەتە چالاکی رۆژانەیان، جگە لە نمایشی فیلمی مەنهۆڵ کە ئێستا لە سینەماکانە.