ئەمساڵ زووتر پێگەیشتووە

بە هەرەوەز سماقی شاخەکانی ئاکرێ لێدەکەنەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند

بەرەبەیانە و بە کۆمەڵ بەرێکەوتوون بۆ سەر چیا بەرزەکانی ئاکرێ، لەوێ بە هەروەزی دەست دەکەن بە لێکردنەوەی سماق و پڕکردنی گونیەکانی دەستیان.

کارەکە ماندوبوونی زۆرە بەڵام چنینەوەی بەرهەم و بەهەروەزی کارکردن و دیمەنی سەرچیا و سروشت کەمێک لەو ماندووبوونە دەڕەوێنێتەوە.

ئەنەس عەزیز یەکێک لەو گوندشینانەیە کە سماق لێدەکاتەوە و دەڵێت، کەمبارانی و گەرمای زۆر وای کردووە ئەمساڵ سماقی ئاکرێ زووتر لە وادەی خۆی پێبگات، سێ جۆر سماقیان هەیە و باشترینی سپیەکەیەتی.

زێبار هەناری یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەیە چووەتە سماق  لێکردنەوە ئەویش باسی ئەوە دەکات، شوێنەکە چەند بەرز و سەخت و ساردبێت واتە بەفری زیاتر لێ ببارێت سماقەکەی دەرەجە یەک دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرهەمی سماقی خۆمانە لە برادۆست زیادی کردووە

بەرهەمی سماقی خۆمانە لە برادۆست زیادی کردووە