حاجى ئۆمەران دەتوانێت رۆژانە پێشوازى لە 50 هەزار گەشتیار بکات

زیارەتکارانى ئێرانى گەیشتنە هەرێم

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە ئەمڕۆوە هاتنی زیارتکارانی شیعە دەستی پێکرد و یەکەک کاروانى زیارەتکاران لە دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەرانەوە گەیشتنە هەرێم.

دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران دەتوانێت رۆژانە پێشوازى لە 30 بۆ 50 هەزار گەشتیار بکات

مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هاتنی زیارتکاران، بە 964ـی وت،”لە دەروازەکەمانەوە ئاسنکاری تەواو دەکرێت بۆ هاتنی زیارتکاران، لە رێگاش رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و تەنانەت تیمی فڕۆکەوانیش ئامادەکراوە بۆ کاتی پێویست، زیارتکاران شوێنی پشودان و ئاو و ساردەمەنی و تیمی تەندروستیان بۆ دانراوە”.

وتیشی،”57 گێتی پاسپۆرت دانراوە، بۆ هاتنی زیارتکاران تاکو قەرەباڵغی دروست نەبێت، هەرچی بۆ گواستنەوەی زیارتکارانە لە حاجی ئۆمەران بۆ هەولێر هەزار و 500 پاس ئامادەیە و لە هەولێریش هەزار و 800 پاس ئامادەیە بۆ گواستنەوەی زیارتکاران بۆ نەجەف و کەربەلا”.

بەپێی ئاماری دەروازەکە ساڵی رابردوو، نزیکەی 120 هەزار زیارتکار بە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان کردوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگ ئامادەکاری بۆ هاتنی زیا...

لە حاجی ئۆمەران و گەلی عەلی بەگ ئامادەکاری بۆ هاتنی زیارەتکاران دەکرێت