هاتوچۆ سلێمانی لێپێچینەوە لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقام دەکات - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
"قۆڕخکارییە و سیمای شار تێکدەدەن"
هاتوچۆی سلێمانی لێپێچینەوە لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقام دەکات
964+
شۆڕش قادری
هاتوچۆی سلێمانی لێپێچینەوە لەو ئۆتۆمبێل و میوەفرۆشانە دەکات کە لەسەر شەقام دەوەستن و دەڵێت، قۆڕخکارییە و سیمای شار تێکدەدەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.2025 بەشی هاتوچۆی ناوشار – رۆژئاوا لە هەڵمەتێکدا رێکاری یاساییان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کاری میوەفرۆشتن دەکەن و بە بارهەڵگرەکانیان بەشێکی شەقامەکە دەگرن لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک محمود لە نزیک پردی کۆبانی بە ئاراستەی هەواری شار.
“شۆستە و شەقامەکان موڵکی گشتین و قۆرخکاری لەلایەن هەر کەسێکەوە کارێکی نایاساییە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکات و ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە”، هاتوچۆی سلێمانی وادەڵێت.
داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، هاوکاربن و خۆیان لەو جۆرە سەرپێچییانە بەدوور بگرن و بەهەموان سیمای شارەکە بپارێزین.
هاتوچۆی سلێمانی ئەو شۆفێرانەی سزادا کە ئۆتۆمبێلیان لەسەر شۆستە راگرتبوو