"چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن رێگا ده‌گرین"
70 ماڵى گه‌ڕه‌كێكی خانه‌قین ماوەی 12 رۆژە بێ ئاون
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
لە گه‌ڕه‌كێكی خانەقین نزیکەی 70 ماڵ بێ ئاون و ماوەی 12 رۆژە ئه‌م کێشەیەیان رووبه‌ڕووبووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و گردبوونه‌ویه‌كیان ئه‌نجامداو ده‌ڵێن، كێشه‌كه‌یان هێندە گه‌وره نییە بەڵام کەس بە دەمیانەوە ناچێت.
گه‌ڕه‌كه‌كه، بەختیاری سێ له‌ناو سه‌نته‌رى ئه‌م قه‌زایه.
عەلی مەحمود، دانیشتویەکی ئەو گەڕەکەیە و بە 964ـی وت، نزیکەی 70 ماڵ بێ ئاو کەوتوون چونکە مزەخەی گەڕەکەکە لەکارکەوتووە و سەرەڕای ئەوەی لەم ماوەیە چەندینجار تەلەفونی بەرپرسەکانیان کردووە بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون.
وتیشی “لە ئێستادا بەشێک لە ماڵەکان چۆڵن و ئەویش ماوەتەوە هیچ ئاو لە ماڵیدا نییە”.
سەجاد سەعدون، هاوڵاتیه‌كى دیكه‌یه ده‌ڵێت، لە ماڵەکان نە ئاو بۆ دەستنوێژ هەیە و نە بۆ خۆشوشتن، ئیتر ناچارن بەم شەوە بڕژێنە سەر شەقام و ده‌شڵێت “ئەگەر تاوه‌كو بەیانی یەکلانەکرێتەوە ئەوا دەیکەنە خۆپیشاندان و جادە سەرەکییەکان دەگرین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن