100 دۆلار بە 138 هەزار و 850 دینار

دۆلار دووبارە رووی لە دابەزین کردەوە

964+

شۆڕش قادری

بەهای دۆلار جارێکی تر دابەزی و ئەمڕۆ هەر 100 دۆلارییەک بە 138 هەزار و 850 دینار لە بازاڕەکانی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025 هەر 100 دۆلارییەک بە نزیکەی 138 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەهاکەی نزیکەی 350 دینار دابەزیوە”.

خۆشناو هۆکاری ئەو دابەزینەی لەم کاتەدا بۆ خستنەڕووی دۆلاری زۆر و سیاسەتی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەڕاندەوە و وتی، “حکومەت دەیەوێ بڵێ کە دەتوانێ بەهای دۆلار لە نرخی بانکی ناوەندی نزیک بکاتەوە و وەک بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردن و راکێشانی رای گشتی بەکاری بێنێت، ئەگەرنا دوای هەڵبژاردن بەهای دۆلار جارێکی تر بەرزدەبێتەوە و پێدەچێت هەر 100 دۆلارییەک بگاتەوە نزیکەی 160 هەزار دینار”.

سەبارەت بە تمەن و لیرەی سووریش، ئەمرۆ هەر 100 دۆلارییەک بە هەشت ملیۆن و 800 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە نەختیش بە هەشت ملیۆن و 200 هەزار تمەن، لیرە سووریش هەر ملیۆنێکی بە 141 هەزار و 500 دینارە.

دۆلار هاتە خوار 140 هەزار دینار 

دۆلار هاتە خوار 140 هەزار دینار 

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ هەر گەڵایەک 400 دیناری چووەسەر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ هەر گەڵایەک 400 دیناری چووەسەر