بۆ مانگى تەمموز

نرخى ئەمپێرى کارەباى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

لە سلێمانى بۆ مانگى تەمموز، نرخى هەر کیلۆواتێک کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان بە 239 دینار دیاریکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوونى سلێمانى، کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەممووز دیاریکرد، کە بریتییە لە 239 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

وەک ئەوەى کارەباى سلێمانى روونیکردووەتەوە، نرخەکان بە گوێرەى نرخى گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەى سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکراوە.

لەبارەى ئەو سیتیانەى تاکە سەرچاوەى کارەبایان مۆلیدەیە و کارەباى نیشتمانیان نییە، نرخى هەر کیلۆواتێک بە 223 دینار، دیاریکراوە.

نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا