لە 30 کەس نزیک بووەوە

ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئێران بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی شاری زاهیدانی ئێران بۆ نزیکەی 30 کەس بەرزبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری ئەبولفەزڵ ماهرۆخ سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی فریاگوزاری ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەی شاری زاهیدانـی سەربە پارێزگای سیستان و بەلوچستان شەش کەس کوژراون و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو 22 بریندارە، 21 کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025 ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردەسەر باڵەخانەی دادگای شاری زاهیدان و دواتر گروپی جەیشولعەدل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “مەبەست لە ئۆپەراسیۆنەکە بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی سیستەمی دادوەرییە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی بەلوچ”.

لە زاهیدانی ئێران هێرش كرایەسەر دادگا

لە زاهیدانی ئێران هێرش كرایەسەر دادگا