70%ـی كارەكانی تەواو بووە
قیرتاوکردنى شەقامی سەرەکی سلێمانی – عەربەت بەردەوامە
964+
محەمەد فاتیح
بەم رۆژی هەینییە و بەم پشووە، قیرتاوکردنى شەقامی سەرەکی سلێمانی – عەربەت بەردەوامە و رێژەیەكی زۆریش لە كارەكانی تەواو بووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 25.7.2025 سەرەڕای ئەوەی کە پشووی فەرمییە، لەلایەن تیمەكانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن لە شەقامی سەرەکی سلێمانی – عەربەت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “لەئێستادا 70% كارەكانی قیرتاوكردنەوە تەواوبووە و کارکردن بەردەوام دەبێت”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، شارەوانی سلێمانی شۆفێرانى ئاگادار کردەوە، كه شەقامی رۆیشتن لە بازگەی سلێمانی بۆ عەربەت، بەهۆی کاری قیرتاوکردنەوە دادەخرێت، داواشى لە شۆفێران كرد، تاوەکو تەواوبوونی کارەکان، شەقامی تەنیشت ئەو شەقامی سەرەکییە بەکاربهێنن.