بزانە چییان كردووە
پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباری مەترسیداریان بە تۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد.
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.7.2025 بڵاویكردەوە، تۆمەتبارەكان پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتریش چەندین دزیی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە وەک دزینی پارە و ماتۆڕسکیل، هەروەها ماددەی هۆشبەریشیان بەکار هێناوە و چەکی بێ مۆڵەتیشیان هەڵگرتووە”.
“لە دواتاوانیشیاندا قاسەیەکیان شکاندووە و بڕی 24 ملیۆن دیناری عێراقییان دزیوە، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا یەکێک لە تۆمەتبارەکان ویستی رووبەڕووی پۆلیس ببێتەوە و دواتر خۆی بکوژێت، بەڵام تیمەکانمان رێگرییان لێکرد و نەیانهێشت و دەستگیریان کرد، لە شوێنی مانەوەشیاندا دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا”، پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.
هەروەها ئەوەش باس كراوە، ئێستا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.