قسەیان لەگەڵ وەزارەتى دارایی کردووە

موچەى مامۆستایانى گرێبەست هەفتەى داهاتوو دابەش دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، مامۆستایانی گرێبەستی ئاگادار کردووە کە هەفتەی داهاتوو موچەکانیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.7.2025، کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ گوتەبێژى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، قسەیکردووە و پێیڕاگەیاندووە، هەفتەى داهاتوو، مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت.

بە وتەی نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست، لەبەرئەوەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە، پەیوەندیی نییە بە ناردنی پارەی بەغداوە، پێویستبوو مانگانە لەکاتی خۆیدا موچەکانیان پێبدرێت.

وەزارەتی دارایی بەو نوێنەرەی مامۆستایانی گرێبەستی وتووە، لە رۆژی شەممەى داهاتووەوە هەوڵی دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەدەن.

“لە رابردوودا چەندینجار قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە کردووە بۆ ئەوەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامێکی کۆتایمان لەسەر ئەم بابەتە وەرنەگرتووە”، کاروخ عەبدوڵا وای وت.

دەشڵێت، هەوڵیانداوە موچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر بەغدا، کە بڕەکەی دەگاتە نزیکەی 19 ملیار دیناری مانگانە.

خانەنشینێک: بەدەستێک موچە وەردەگرم و بە دەستێک دەیدەمە...

خانەنشینێک: بەدەستێک موچە وەردەگرم و بە دەستێک دەیدەمەوە