تیمه‌كان و هاوڵاتیان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن
گەنجێک لە رووباری دیجلەى سنورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین نادیاره
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
گەنجێکى خه‌ڵكی سامه‌ڕا له روباری دیجلە له سنوروى پارێزگاى سەڵاحەدین نادیاره تیمه‌كان و هاوڵاتیان به گومانى خنكانى له‌ئاوه‌كه به‌دواى ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن و تاوه‌كو ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.7.2025 روویداوه، گەنجه‌كه‌ش تەمەن 28 ساڵه.
خه‌لدون مه‌جید، شایەتحاڵێکی نزیك له رووداوەکە بە 964ـی وت، کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکى سەرقاڵی مەلەکردن بوون، چاویان بەو گەنجە کەوتووه کە لەنزیکی روبارەکە دەسوڕایەوە.
وتیشی “دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر کەسوکارەکەی گەیشتنە سەر روبارەکە، بەدوای کوڕەکەیان دەگەڕان بەو پێیەی چەند جارێک پەیوەندیان پێوە کردووە بەڵام بێ وەڵام بووە، بۆیە گومانی خنکانی کوڕەکەیان دەکرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دەستبەجێ پۆلیس و تیمی مەلەوانیان لێ ئاگادارکردەوە، لەئێستادا لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتیان و تیمەکان، گەڕان بەدوای دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکە بەردەوامە.
گەنجەکە، پیشەی کرێکارە، دانیشتوی ناحیەی موعتەزەمە لەقەزای سامڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن