"بەشداریی جامی یانەكانی كەنداو دەكەن"
شێرکۆ کەریم سبەینێ دەگاتە زاخۆ و گرێبەستەكەی واژۆ دەكات
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای گفتوگۆێکی چڕوپڕی یانەی زاخۆ بە درێژایی دوو ساڵ لەگەڵ یاریزان و ئەستێرەی کورد شێرکۆ کەریم، دواجار گەیشتنە رێکەوتن و بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق و پاڵەوانیەتیی جامی کەنداو، شێرکۆ کەریم بۆ زاخۆ یاریی دەکات.
کارگێریی یانەی زاخۆ ئێستا لە هەولێرن و لەگەڵ شێرکۆ کەریم گفتوگۆیان كردووە و گەیشتوونەتە رێکەوتن.
هشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بە 964 وت، سبەینێ شێرکۆ كەریم لە زاخۆ دەبێت و بە فەرمی بۆ راگەیاندنەکان پیشاندەدرێت و بە شێرکۆیەوە بەشداریی پاڵەوانیەتیی جامی کەنداو دەکەین.
یانەی زاخۆ هێشتا راهێنەری نوێی دەستنیشان نەكردووە و بەپێی زانیارییەكانی 964یش بێت، لەم رۆژانە راهێنەرێكی نوێ مەشقی یانەكە وەردەگرێ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا