کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
بەمە دەڵێن گەرمای تاقەتپڕوکێن و ئەمڕۆ و سبەی نزیکەی 4 پلە بەرزدەبێتەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزیش بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە گەرمای تاقات پروکێن دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، گەرما بە تەواوی تینی هێناوە و ئەمڕۆ دوو پلە و سبەی دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە و گەرمای تاقەت پروکێن لە رێگەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23.7.2025
کەش / ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێـت لەگەڵ کەمێک توز.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / (8 – 10) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان 48 پلەی سیلیزی