وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە
لە بارەی موچە و هەناردەکردنەوەی نەوت ئەمریکا پەیامی بۆ سودانی هەیە
964+
توانا نەقی
لە بارەی هیرشە درۆنیەکان بەتایبەت بۆسەر کەرتی وزە و پرسی موچەی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سودانی قسەیکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووتەوە، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ژێرخانی وزە و بەتایبەت ئەوانەی لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکیەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.
ئەوەش هاتووە، دەبێت لێپرسینەوە لە تۆمەتبارانی ئەو هێرشە درۆنیانە بکرێت و حکەمەتی عێراق رێگری بکات لە هەرهێرشێکی دیکەی درۆنی.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا مارۆ رۆبیۆ باسی گرنگی پێدانی موچەی هەرێمی کوردستان و بە بەردەوامی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری عێراق – تورکیاوە کردووە.
رۆبیۆ لە تەلەفۆنەکەیدا لەگەڵ سودانی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە و بە مەترسی و بوونی هەژموونی ئێران لە لەسەر عێراق دەیزانێت.