پێشمەرگەی هەولێر لە سۆرانی بردەوە
+964
ئاسۆ وەرتێ- سۆران
لەگەڕی 19ـی خولی پلە نایابی تۆپی پێی كوردستان یانەی پێشمەرگەی هەولێر میوانداری یانەی سۆرانی كرد و یاریەکەشی لێبردەوە.
لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان، یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر بەهێرشبردن دەستیان بەیارییەکە کرد و هەرزوو لەڕێگەی یاریزان دیار عەلی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد، یانەی سۆران هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا و چەند دەرفەتێکی ئاسانیان لەدەستدا.
هەر لەگێمی یەکەمدا یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر دەرفەتی گۆڵی زیاتریان هەبوو، بەڵام نەیانتوانی سوود لەدەرفەتەکان ببینن، بەمشێوەیە گێمی یەکەمی یارییەکە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا، یاریزانانی سۆران لەهەوڵەکانیان بۆ گۆرینی ئەنجامی یاری بەردەوام بوون تا لەخولەکی 54 یاریزان فەرهەنگ وریا، گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی سۆران تۆمار کرد.
دواتر یاریەکە گەرموگوڕی زیاتر بەخۆیەوە بینی یاریزانانی هەردوو یانە چەندجارێک نزیکبوونەوە لەتۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، تا دواجار سەنگەر محەمەد یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار کرد و لەداوی بەرامبەر بوون یەنەکەی رزگار کرد و سێ خاڵی خستەسەر خاڵەکانی یانەکەی.
پێداچوونەوەی: فەرمان سادق