"خۆشی کرد بە دڵمانەوە"

کچێکی کوردی کەرکوک یەکێک لە یەکەمەکانی عێراق 

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامدەیی لە عێراق ئاشکرا کرا و چەند قوتابیەکی کورد لە یەکەمەکانن لە ناویاندا ئەوین سیروان دێت  بە نمرەی دەرچوونی خولی یەکەمەوە سەروو 100 بەدەست هێناوە لە شاری کەرکوک.

ئەژین سیروان لە کەرکوک لەسەر ئاستی خوێندنی عەرەبی یەکێکە لە قوتابییە یەکەمەکان بە کۆنمرەی 99.86% دەرچووە و بپ 964 دەلێت، زۆر ماندوو بووم و زۆرم خوێن دایک و باوکیشم هاوکارییان کردووم.

دەشڵێت، بەو نمارانەشی کە وەری دەگرم نمرەکەم دەچێتە 102 و هەر حەزم لە پزیشکی گشتی بووە بۆیە دەچە ئەو کۆلێژە.

باوک و دایکی ئەژین قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، زۆر خۆشحاڵن بەوەی کچەکەیان ئەو نمرە بەرزەی بەدەست هێناوە و هاوکاری بوون تاوەکو بتوانێت ئەو ئاستە بەرزە بەدەست بهێنێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قوتابیە یەکەمەکەی کەلار قسە بۆ 964 دەکات

قوتابیە یەکەمەکەی کەلار قسە بۆ 964 دەکات