زیاتر لە نیو ملیۆن کەس سەردانیان کردووە

ئەمڕۆ داقوا پڕبوو لە میوانی ئیمام زەینەلعابدین بەهۆی یادی شەهیبوونیەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەمڕۆ لەساڵیادی رۆژی شەهیدبوونی ئیمام زەینەلعابدین بەھەزاران ھاوڵاتی لە سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی عێراقەوە بەمەبەستی یادکردنەوە و زیارەتکردن سەردانی مەزارگەکەیان کرد لەقەزای داقوق.

عەلی عەبدولغەفار، نوێنەری یەکێک لەمەوکبەکانی داقوق بە 964ـی وت، تەنھا لە ئەمرۆدا زیاتر لە نیو ملیۆن زیارەتکار سەردانی مەزارگەکەیان کردووە، زیارەتکاران ھەموو نەتەوەکانی تێدایە بێ جیاوازی، جگە لە زیارەتکارانی ناوخۆی عێراق بەشێکی دیکەی زیارەتکاران لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوە ھاتوون و لەکاتژمێر چواری بەرەبەیانەوە مەراسیمەکە دەستیپێکردووە.

وتیشی، لەمەراسیمەکەدا خەڵکی بەپیادە لەشارەکانی خۆیانەوە بەرێ دەکەون بۆ مەزارگەکە لەشاری داقوق، لە ڕێورەسمەکەدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدەن لەوانەش سینگ کوتان و لێدانی زنجیر و بەخشینەوەی خواردن و خواردنەوە بەسەر زیارەتکارانی مەراسیمەکەدا.

ئیمام زەینەلعابدین یەکێکە لە 12 ئیمامەکەی شیعە مەزھەبەکان و ساڵانە لەم رۆژەدا بەهەزاران زیارەتکار لەزۆربەی پارێزگاکانی عێراقەوە بەپیادە بۆ بەشداری لە رێورەسمەکە و زیارەتکردنی ئیمامەکە سەردانی قەزای داقوق دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کوردە شیعەکانی خانەقین بە زمان و نەشیدی کوردی شین دەگێ...

کوردە شیعەکانی خانەقین بە زمان و نەشیدی کوردی شین دەگێڕن