لە ناوچەی کارێز
کوردە شیعەکانی خانەقین بە زمان و نەشیدی کوردی شین دەگێڕن
964+
راژان باجەلان – خانەقین
ئەم شەوانە خانەقین لەشوێنێک بە عەرەبی، لە کوچەیەکی تر بە تورکمانی و لێرەش لە کارێز بە زووانی کوردی دانیشتووانەکەی شین دەگێڕن مانگی موحەڕەمە و یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و یاوەرەکانیەتی.
ئەوەی لە مەراسیمەکان بەرچاوترە، ناوچەی کارێزە کە زۆرینەیان نەوەی چەند بنەماڵەیەکی کوردی شیعە مەزهەبن.
هەر پیاو و ژن لێرە نین، گەنج و منداڵەکانیش دێن و بەشداری دەکەن، ئەوە هۆکارە بۆ ئەوەی ئەم نەریتە نەوە بۆ نەوە بگوازرێتەوە.
جیاوازی دەستەکانی خانەقین ئەوەیە، قەسیدەکان شەوان بە زمانی کوردی و زاری کەلهوڕی دەخوێنرێت و ماتەمگێڕ و خزمەتکارانی ئەم دەستانە هەمووی کوردن و وەکو خێزانێک، هاوکاری بەیەک دەبەخشن و هەر پێکەوە شین بۆ ئیمام حوسێن و یاوەرەکانی دەگێڕن، کە کە لە رۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم شەهید بووە.
خانهقین نزیكهی 60 دهسته و دوو حوسهینیەی هەیە، حوسهینییهكان سهرپهرشتی دهستهكان دهكهن، ئەم شەوانە لە کوچە و کۆڵانە جیاجیاکان، دەنگی زنجیر و سینەلێدان دەبیسترێت، خەمیش بۆ ماوەی 40 شەو باڵ بەسەر پەیڕەوانی شیعە مەزهەب دەکێشێ و بەرگ و ئاڵای رەش سیمای هەرە دیاری شارەکە دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا