کچەکەی نەرمین قادر بۆ 964

“دایکم تەندروستی خراپە و گرێ لە سەریدایە”

+964

دیلان محەمەد -سلێمانی

هونەرمەند نەرمین قادر تاقە خانمەکەی بەرنامەی بەرنامە، تەندروستی ناجێگیرە و بۆ جاری دووەم لە بەغدا نەشتەرگەری سەری بۆ ئەنجامدراوە.

پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە لۆلان ئازاد کچی خانمە هونەرمەند و لە بارەی تەندروستی دایکییەوە وتی، گرێی شێرپەنجەیی لە سەریدایە و ئەمە دووەم جارە هەمان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت جگە لە چەندین نەشتەرگەری تر، تەندروستی باش نییە و ئێستا لە ماڵەوە پشوو دەدات.

لۆلانی تاقانە، باسی لەوەش کرد پێنج رۆژ پێش ئێستا نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە و دەبێت دوور بێت لە ژاوە ژاو، هاوکات سەرجەم تێچووی چارەسەرەکانی لەسەر ئەستۆی خۆیان بووە و نەشتەرگەریەکی دیکەی ماوە بۆ جگەری و بەنیازن بیبەنەوە بۆ بەغدا، لەبەر ئەوەی ئەو ئامێرەی نەشتەرگەریەکانی پێدەکرێت لە کوردستان بوونی نییە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"دکتۆرەکان وتیان ئاوی مێشکت کەم بووەتەوە و ئازارێکی زۆرم هەیە"