پۆدکاستی لەشساغی
“باڵۆنی گەدە ئەوپەری 20 کیلۆ کێش دادەبەزێنێت”
964+
جێگر مەحمود
لە پۆدکاستی تەندروستی ئەمجارە باس لە گرفتە باوەکەی ئەم سەردەمە دەکرێت، دابەزاندنی کێش و بچوککردنەوە و دانانی باڵۆنی گەدە، د.کاوە محەمەد باجەلان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، هیچ کام لەو چارەسەرانە جادوویی و یەکجاری نین و دەبێت لایف ستایلێکی تەندروستت هەبێت و سیستمی ژیانت تەواو بگۆڕیت.
پزیشک باس لەوەش دەکات، رێکارە پزیشکییەکانی دابەزاندنی کێش جۆراوجۆرن لە باڵۆنی گەدە، کە رێگایەکی کاتییە و یارمەتی تێربوون دەدات تا نەشتەرگەریی هەمیشەیی، وەک بڕینی گەدە، کە قەبارەی گەدە بچووک دەکاتەوە و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.
دەشڵێت، سەرکەوتنی راستەقینە بەندە بە پابەندبوونی تەواوی کەسەکەوە بە شێوازێکی ژیانی نوێ لە خواردنی ڤیتامین بۆ هەتاهەتایە، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست و وەرزشی بەردەوام، بەبێ ئەم پابەندبوونانە ئەگەری گەڕانەوەی کێشی لەدەستچوو زۆرە.