“هەڤاڵ خانەقینی پەشیمانه‌”

964+

زینوێ حه‌سه‌ن

هونەرمەند هەڤاڵ خانەقینی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی به‌ ناوی “پەشیمانم” بڵاودەکاتەوە و یه‌كێكی دیكه‌شی هه‌ر له‌م ساڵدا ئاماده‌ ده‌بێت.

گۆرانییه‌كه‌ له‌ تێكست و ئاوازی هونەرمه‌ند خۆیەتی و لە لایەن هونەرمەند و دەرهێنەر ئارام سەردار کاری  ڤیدیۆ کلیپی بۆ كراوه‌.

هەڤاڵ خانەقینی بە تۆڕی 964 وت، گۆرانی پەشیمانم بەرهەمێکی ناشادە و رۆژی سێشەممه‌ لە چه‌ناڵی یوتوبی خۆمەوە بڵاوی دەکەمەوە.

“پەشیمانم دوابەرهەمی من نابێت لەم ساڵە دا و بەرهەمی دیكه‌م بەدەستەوەیە، کە گۆرانییەکی هەیەجانە و بە شێوازی ڤیدیۆ کلیپ کاری لەسەر دەکەم”.

دوابه‌رهه‌می هه‌ڤاڵ خانه‌قینی لە ساڵی 2022 بە ناوی “وەرەوە” بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ دەنگدانەوەیه‌كی باشی هەبوو.