نرخەکەی 169 ملیۆن دینارە
ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەکەی کوردستان مۆدێلێکی نوێی نمایشکرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نوێترین مۆدێلی تۆیۆتا لاندکرۆزەری هایبێرد ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێر نمایشکران و گرانترینیان نرخەکەی نرخەکەی 169 ملیۆن دینارە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی نمایشەکەوە چووە لای ژیار نەوزاد، بەڕێوەبەری مارکێتین بە 964ـی وت، نوێترین مۆدێلی تۆیۆتا لاندکرۆزەرە، بۆ یەکەمجارە بە سیستمی هایبێرد دەخرێتە بازاڕەوە، نرخەکەی لە 143 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات بۆ 169 ملیۆن دینار و خواستێکی زۆری لەسەرە.
لاندکرۆزەر لە کۆنەوە لەناو کوردا خواستێکی زۆری لەسەرە و مەرغوبە، وەک بەڕێوەبەری مارکێتینی باسی دەکات، مامەڵەی فرۆشتن بە دینارە و پێش نمایشەکەش حجزکراوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح