بچووک لە گەورەی بردووەتەوە؟
لە پاڵەوانێتی شەترەنجی سلێمانی 118 یاریزان بەشداربوون
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پاڵەوانێتی یاری شەترەنج بە بەشداری 188 یاریزان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق، وە لە وڵاتانی هۆڵەندا و ئێرانەوە بەشداریان تێدا کردبوو.
سەرپەرشتیارانی دەڵێن، ئەمە بەهێزترین پاڵەوانێتییە، چونکە پاڵەوانە بەهێزەکانی عێراق تێیدا بەشداری دەکەن.
پەیامنێری 964، لە ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەکەی پرسی قەت هەبووە، یاریزانی تەمەن شەش ساڵ لە تەمەن 50 ساڵ بباتەوە، ئەو وتی، ئەگەر بەردەوام بوبێ لە مەشق کردن، بەڵێ، چونکە شەترەن یاری مێشکە.
پاڵەوانێتییەکە لە 14.7.2025 دەستی پێکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 20.7.2025 کۆتایی هات، خەڵاتیش بەسەر یاریزانە سەرکەوتوەکاندا دابەشکرا.
پێداچووەنەوە: ئەحمەد مستەفا