دیمەنێک لە دراوی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بە 139 هەزار و 750 دینارە
دۆلار هاتە خوار 140 هەزار دینار
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار هاتووەتە 139 هەزار و 750 دینار.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، بازاڕ زۆر وەستاوە و ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزی بەرامبەر دینار و ئەگەر بە 25 هەزاری بیگۆڕیتەوە بە 139 هەزار و 750 دینارە و بە 5 هەزاریش بە 139هەزار و 900 دینارە.
سەبارەت بەهۆکاری دابەزینەکە کەیفی خۆشناو دەڵێت، دینار لە بازاڕدا کەم بووە بەهۆی بێ موچەییەوە و ئەگەر یەک موچەش بدرێت کاریگەری ئەوتۆی نابێت بەڵام دوو مەچە بەیەکەوە باش دەبێت.
بازرگانانیش دۆلار ناکڕن بۆیە یەکجاری وای لێهاتووە چونکە دوکاندار ئێستا بەهۆی بێبازاڕییەوە شمەک لە بازرگان ناکڕێت.
نرخی بەشیک لە دراوەکان بەرامبەر دۆلار:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 139 و 750 دیناری عێراقی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 8 ملیۆن و 300 هەزار تمەنی ئێرانی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 4 هەزار لیرەی تورکی