نرخی گەیشتە 50 وەرقە

باشترین کۆتری فاو لە هەولێر دیاری کرا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئاهەنگ و خۆشی گێرانە بەبۆنەی تەواو بوونی پێشبڕكێی كۆتری فاو لەهۆڵێكی گەورە هونەرمەند گۆرانی دەڵێت بۆ ئەم پێشبڕكیە و پارە و تەلەفزیۆن و ئەلقەی زێر دانراوە بۆ دیاری.

دیدار عەبدولرەحمان براوەی پێشبڕكیەكەیە بۆ 964 وتی، كۆترەكانم لەگەڵ ئەم پێشبڕكیە نرخی بووە بە پێنج هەزار دۆلار، رەسەنی ئەم كۆترە هی خۆمە ئێستا دایك و باوكی كۆترەكانم هێناوە و خوشك و براكەشی لەماڵەوەن”.

ئەمیر محمد ئارەزوومەندی كۆتری فاو بۆ 964 وتی، كۆترەكانم وەك منداڵەكانم خۆشدەوێت كە دەچمە دەرەوە هەر دڵم لایانە ماوەی 35 سالە كۆتر رادەگرم تەنها ئەو كاتەی ژنم هێنا یەك ساڵ لەبەر عەیبە وازم هێنا”.

پێشبڕکێکە ناوی مەرجی عامی فاوناسانە لەساڵێكدا دووجار بەڕێوە دەچێت و لە ئێستاوە دووبارە دەستی پێكردۆتەوە و مانگی یەكی ساڵی داهاتوو براوەكان هەڵدەبژێرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەو کۆترەی بووەتە مەراقی سەدان کەس

ئەو کۆترەی بووەتە مەراقی سەدان کەس