چەند دیمەنێکی بڕینی زێدەڕۆییەکان ... وێنە؛ ئاوی سۆران.
"لێپیچنه‌وه‌كان توند ده‌كه‌ین"
له گه‌ڕه‌كێكی سۆران تەنیا یه‌ك بۆرى ئاو 24 زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەڵمەتی بڕینی زێده‌ڕۆییه‌كان بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له ئیداره‌ى سۆران به‌رده‌وامه و ته‌نیا له گه‌ڕه‌كێكدا 24 زێده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆرى ئاو و لیژنه‌كانى چاودێریش هه‌موو ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌یان بڕی و هۆشداریشیان داوه‌ته هاوڵاتیان كه له‌مه‌ودوا لێپێچینه‌وه‌كانیان توند ده‌كه‌ن.
گه‌ڕه‌كه‌كه، شه‌هیدانى ئازادى پێده‌ڵێن له‌سه‌ر رێگاى غه‌فوراوه له ناحیه‌ى دیانا و ئه‌و بۆرییه‌ى زێده‌ڕۆییشی كرابووه سه‌ر چوار ئینجى بووه.
جامى خورشید خدر، به‌رپرسی به‌شه‌كانى یاسایی و لادانى زێده‌ڕۆیی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سۆران به 964ـى وت، له‌مه‌ودوا لێپێچینه‌وه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن توند ده‌كه‌ن و له‌هیچ كه‌سێكیش چاوپۆشی ناكه‌ن كه زێده‌ڕۆیی بكاته سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو.
وتیشی “هه‌ر كه‌سێك زێده‌ڕۆیی بكات و به نایاسایی ئاو رابكێشیت، لێپیچنه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزای ماددی زۆر ده‌درێت”.
كه‌مترین سزاى پێبژاردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیان زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له 250 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش به‌پێی یاسای ژماره 4ـى په‌رله‌مانى كوردستان كه له ساڵى 2021 ده‌رچووه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه هه‌ڵمه‌تى فراوان بۆ بڕینى زێده‌ڕۆییه‌كان له ته‌واوى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌ستیپێكردووه و به‌رپرسی به‌شی یاساییش ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى هیچ زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو نامێنێت.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات لە کاتی هەستپێکردن بە هەر سەرپێچی و زێدەڕۆییەک، پەیوەندی بە تیمەکانی لیژنەی زێدەڕۆیی بکەن به‌م ژمارانه‌ى خواره‌وه:
07504644490
07504726120
07502777277
07501365303