پێنج ساڵى تر دەچنە شەڕەوە

راپرسییەک: تەنیا %16ـى ئیتاڵییەکان ئامادەن بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن

964+

وریا فەتاح

راپرسییەکى نوێ دەریدەخات کە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئیتاڵییەکان پێیان وایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا وڵاتەکەیان راستەوخۆ بەشداری لە جەنگدا دەکات، بەڵام تەنیا %16ـى ئەوانەی لە تەمەنی سەربازیدان ئامادەن چەک هەڵبگرن.

راپرسییەکە کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی کۆمەڵایەتی (CENSIS) ئەنجامدراوە، تێیدا چەند راستییەکى خستووەتەڕوو بەتایبەت لەبارەى تێوەگلانى وڵاتەکەیان لە جەنگ و بەرزکردنەوەى بوجەى بەرگرى وڵاتەکەیان.

راپرسییەکە دەریخستووە کە 39%ـی ئیتاڵییەکانی نێوان تەمەنی 18 بۆ 45 ساڵ، خۆیان وەک کەسانی ئاشتیخوازی دژ بە سەربازیی زۆرەملێ تۆمار دەکە،  لە کاتێکدا 19%هەوڵی خۆدزینەوە لە سەربازی دەدەن بە ڕێگەی تر.

راپرسییەکە گەیشتووە بەم دەرەنجامانەى خوارەوە:

یەک لەسەر سێی ئیتاڵییەکان پێیان وایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا وڵاتەکەیان راستەوخۆ بەشداری لە جەنگدا دەکات.

%16 ئامادەن چەک هەڵبگرن بۆ وڵاتەکەیان.

%26ـى بەشداربووان پێیان باشە ئیتاڵیا پشت بە بەکرێگیراوانی بیانی ببەستێت ئەگەر تووشى شەڕ بوو.

%26 پێیان وایە رێگری سەربازی رێگایەکی باشە بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی.

%25 پشتیوانی لە زیادکردنی بودجەی سەربازی دەکەن

%11 خوازیارن وڵاتەکەیان خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.

%49ـى ئیتاڵییەکان لایەنگری بەهێزکردنی ناتۆن

%58یان خوازیاری سیستەمێکی بەرگری یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپان.

ناتوانێت روفاتى كوڕه‌ خنكاوه‌كه‌ى له‌ ئیتاڵیا بگه‌...

ناتوانێت روفاتى كوڕه‌ خنكاوه‌كه‌ى له‌ ئیتاڵیا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و داواى هاوكارى له‌ حكومه‌ت ده‌كات