کێ دەتوانێ هەڵی بکات؟

ئەگەر مەترسی هەبوو ئاڵای سور لە کێڵگە نەوتییەکان هەڵدەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەم رۆژانە زیاتر لە هەرکاتێک لەناو کێڵگە و دەوربەری کێڵگە نەوتی و غازییەکان هەست بە مەترسی هێرشی درۆنی دەکرێ، بەو پێیە لە ماوەی 17 رۆژی رابردوو 19 هێرش بۆ سەر چەند ناوچەیەک ئەنجامدراوە، کە زۆرینەیان کێڵگە نەوتی و غازییەکان بووە.

رەنگە لێرە و لەوێ ئاڵای سوور ببینی، دەبێ ئەوە بزانرێ ئەو ئاڵایە، نە کۆمپانیا و نە خاوەندارێتی پڕۆژە و وڵاتەکەیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ هەبوونی مەترسی لە ناوچەکە.

ئاڵای سور، لە کێڵگەی نەوتی و پیشەسازی نەوتیدا هێمای مەترسی و رێگرییە، ئەم ئاڵایە لە حاڵەتە فریاکەوتنەکانی (ئاگر، تەقینەوە، ژەهراوی بوون، فشاری بەرز یان بەتایبەتی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ) هەڵدەدرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی کارمەندەکان کە پێویستە کار نەکەن یان نزیک نەبنەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی.

کات و هۆکارەکانی هەڵدانی ئاڵای سور:
1- ڕوودانی ڕووداوێکی مەترسیدار (وەک ئاگر، تەقینەوە، ڕزگارکردنی گازی ژەهراوی).
2- پێداچوونەوەی سەلامەتی یان چاڵاکییە پلانگیراوەکانی پاککردنەوە.
3- هەبوونی مەترسییەکی نادیار (وەک پەستانێکی بەرز لە سیستەمەکان).
4- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی هاوین.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی غاز و نەوتی کوردستان بێت کە 964 بینیویەتی، ئاڵای سور لە کێڵگەی نەوتیدا لەلایەن بەشی سەلامەتی و تەندروستی (HSE – Health, Safety & Environment) یان ئەندامانی فریاگوزاری (Emergency Response Team) هەڵدەدرێت، ئەم بەشانە بەرپرسیارن لە ڕێکخستنی سەلامەتی و فریاکەوتنەوە لە کێڵگەی نەوتیدا.

کێ دەتوانێت ئاڵای سور هەڵبدات؟
1. بەڕێوەبەری سەلامەتی (HSE Manager/Officer) – بە پێی پێویست لە کاتی مەترسیدا.
2. ئەندامانی چاودێری کارگە (Supervisors/Shift Leaders) – ئەگەر مەترسییەکی یەکسەری ببینن.
4. ئەندامانی ئاگرکوژێنەوە – لە کاتی هاتنیان بۆ شوێنی ڕووداو.

بابەتەکە هەر ئاڵای سوور نییە، بەڵکو  هەڵدانی ئاڵای پرتەقاڵی لە کێڵگە نەوتییەکان بە مانای ئاگادارییەکی تایبەت دێت کە پێویستی بە ئاگاداری و چاودێری زیاتر هەیە، بەڵام بە رێژەی ئاڵای سوور مەترسیدار نییە.

هێرشى درۆنى کرایە سەر پاڵاوگەیەکى نەوت لە شێخان

هێرشى درۆنى کرایە سەر پاڵاوگەیەکى نەوت لە شێخان

كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم باكیان بە درۆن نییە و ناكشێ...

كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم باكیان بە درۆن نییە و ناكشێنەوە