بەرسێکی هەرێم: ئامرازی بەرگریمان لێ زەوت کراوە

هێرشی کێڵگە نەوتییەکان 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی کەمکردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

“بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن میلیشیا تاوانکارەکانەوە، هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی لەدەستداوە”، ئەمە قسەی عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لە تۆڕی ئێکس.

ئەو بەرپرسە دەڵێ، بەهۆی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو، پێنج کێڵگەی نەوت زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا دوو کێڵگەی نەوت لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرنجی مارکۆ رۆبیۆی راکێشاوە کە هەڵوێستیان نییە، ئەو نوسیوویەتی، هاوبەشە ئەمریکییەکانمان لە مێژە ئامرازەکانی بەرگریکردن لە وزە و ژێرخانی مەدەنییان لێ زەوت کردووین، ئێمە ئێستا پێویستمان پێیانە بۆ ئەوەی یارمەتیدەرمان بن لە بەرگریکردن لە خۆمان، وە دەزانین کێ لە پشت ئەم هێرشانەدایە و لە کوێوە دێن.

تەنیا لە ماوەی 16 رۆژی ئەم مانگەدا 15 درۆنی بۆمبڕێژکراو رەوانەی کوردستان کراون، زۆربەی ئامانجی درۆنەکانیش فڕۆکەخانە، هێزەکانی پێشمەرگە، کێڵگەکانی نەوت و پاڵاوگەکان بوون.

شەوی رابردوو، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر کێڵگە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات و راشیگەیاند، دوای هێرشەکانی 15-16ـی تەممووز کارکردن لە بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکان راگیراوە، تەنانەت ئەوانەش کە هێرشیان نەکراوەتەسەر.

ئەپیکۆر لە خەمی کارمەندەکانیەتی و دەڵێت، ئەم هێرشانە هەڕەشە بوون لەسەر ژیانی کارمەندە عێراقی و بیانییەکانمان و زیانیشیان بە دامەزراوەکان گەیاندووە، داواش لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات رێکاری زیاتر بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەند و دامەزراوەکانیان.

کارکردن لە بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم راگیرا

کارکردن لە بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم راگیرا

بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات و رووبەروو...

بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات و رووبەرووی بوونەوە

ئەمەریکا: هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكان هەڕەشەیە بۆ ئایند...

ئەمەریکا: هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكان هەڕەشەیە بۆ ئایندەی ئابوری عێراق