وەزارەتی دەرەوە بەیاننامەی هەیە

ئەمەریکا: هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكان هەڕەشەیە بۆ ئایندەی ئابوری عێراق

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمەریکا بە بەیاننامەیەک و لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی لە بارەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكان هەڕەشە لە سەقامگیری و ئایندەی ئابوری عێراق دەکات و ئەرکی حكومەتی عێراقە خاکەكەی و سەرجەم هاوڵاتییانی بپارێزێت.

ئەوە لە حاڵێکدا ئەو وەزارەتە، بە توندی ئیدانەی هێرشى بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەكان دەكات.

ئەو هێرشانە لە 14ی تەمموزەوە دەستیان پێکردووە، وەزارەتی دەرەوە دەڵێ، هێرشەكانی ئەم دواییە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کردە ئامانج، كە هاوکاری عێراق دەكەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەپێناو داهاتوویدا بكات.

لە بارەی هاوکاری ئەوان بۆ پاڵپشتیکردنی هاوبەشەکانیان وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی هاوبەشەکانی لە سەرتاسەری عێراق، كە کاردەکەن بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و خاوەن سەروەری.

تەنیا لە ماوەی 16 رۆژی ئەم مانگەدا 15 درۆنی بۆمبڕێژکراو رەوانەی کوردستان کراون، زۆربەی ئامانجی درۆنەکانیش فڕۆکەخانە، هێزەکانی پێشمەرگە، کێڵگەکانی نەوت و پاڵاوگەکان بوون.

ئەمەی خوارەوە ناوچەی جوگرافی ئامانجی درۆنەکانە بووە تا رۆژی چوارشەممە 17.7.2025؛