دیمه‌نێكی ئۆتۆمبێله دهستبهسهرگیراوهكه... وێنه: 964+
له گوندێكی خه‌له‌كان
پیكابێكی پڕ لە مەڕی دزراو دەستی بەسەردا گیراو خاوەنەكەشی بۆی دەرچوو
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
له دۆڵى خه‌له‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیراوه كه چه‌ند مه‌ڕێكی دزراوی تێدابووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك چاودێری ئه‌و ئۆتۆمبێله كراوه، به‌ڵام كه‌سه‌كه ده‌ستگیر نه‌ركاوه و رایكردووه.
رووداوه‌كه ئەمڕۆ چوارشەممە، 16.7.2025 گوندى روبارى ناحیه‌ى خەلەكانى سه‌ر به قەزای دوكان، روویداوه.
كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان بە 964ی وت، لە رۆژی یەكشەممەی پێشوو، هاوڵاتییەكی دانیشتووی گوندی روبار، سكاڵای پۆلیسی كردووە، كە ژمارەیەك سەرمەڕی دیارنەماوە و دزراوە، دواتر پۆلیس لەرێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە پیكابەكەی دەستنیشانكردووە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
وتیشی “لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی پیكابەكە، شەش سەر مەڕی تێدا بووە، بەڵام خاوەنەكەی كە پۆلیسی بینیووە رایكردووە و دەستگیرنەكراوە”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئه‌و كه‌سه‌ى مه‌ڕه‌كانى دزیوه نه‌ناسراو نییه چونكه له‌كاتى راكردنى ساڵیانەى ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و كارتی نیشتیمانیه‌كه‌ى له‌ناو پیكابەكە به‌جێماوه.
وەك باسی دەكات، یەكەم جار نییە لەو ناوچەیە ئەو دزییە دەكرێت و چەند حاڵەتێكی هاوشێوە لە سنورەكە هەبووە و بەو شەش سەر مەڕەوە وا پێدەچێت تائێستا 22 سەر مەڕی دزیبێت.
“لە هەفتەی پێشوودا، 16 سەرمەڕی ناوچەكە دیارنەماوە، ئەو پیكابەش بە شه‌ش سەر مەڕەوە دەستی بەسەردا گیراوە و گومانەكان بۆئەوەن كە هەمان ئەو كەسە بێت كە دزییەكانی پێشووی ئەنجام دابێت، سەرەداو و زانیاری وردمان لەسەر روداوەكە هەیە” ئه‌مه‌ش قسه‌ى كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان بۆ 964.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن