شارەوانی راگەیاند

سبەینێ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوییە لە هەولێر

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەی پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، وەک قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، تیروپشک بۆ  14 هەزار ناوی دیکەی فەرمانبەر ئەنجام دەدات.

ئەو فەرمانبەرانە، لە چەند وەزارەت و دەستەو فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا کە بۆ 964 نێردراوە باسی لەوەکردووە، سەرجەمی ئەو فەرمانبەرانە سوودمەند دەبن  لە وەرگرتنی پارچەیەک زەوی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.7.2025، وەک یەکەم قۆناغ سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە، دابەشکردنی زەوییەکانی لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر دەستپێ کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە لە یەکەم قۆناغدا چەند زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن و ناوی فەرمانبەرەکانیشی بڵاونەکردووەتەوە.

خاڵی كۆكراوەی هەر فەرمانبەرێكی سوودمەندبوو، لە نێوان سەرووی 60 خاڵ تاوەكو 12 خاڵە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجانەی كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە.

بەگوێرەی لیستی ناوی فەرمانبەرانی سوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە:

پارێزگای هەولێر : 1888 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
پارێزگای سلێمانی: 2151 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
پارێزگای دهۆك : 2677 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
پارێزگای هەڵەبجە: 310 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی ڕاپەڕین: 628 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی گەرمیان: 138 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی سۆران: 36 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئیدارەی زاخۆ: 16 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.

761 کارتی زەوی دیکە تاپۆ دەکرێن

761 کارتی زەوی دیکە تاپۆ دەکرێن