تکریت - بێجی
بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16.7.2025 رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی و ئۆتۆمبێلێکی چارجەر لەسەر رێگەی تکریت – بێجی و بە دیاریکراوی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان روویدا، تێیدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و رەوانەی نەخوشخانەی فێرکاری تکریت کران.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاری تکریت بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەوە سەرەتا کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون، پاش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، کە کارمەندی هۆبەی فەرمانگەی ئاوەڕۆی قەزای بێجییە، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیش بریندارە، کە ئەویش باری تەندروستی ناجێگیرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا