کوا دیموکراسى و تەوافوق؟
عێراقى بەر لە هەڵبژاردن؛ درۆن و بڕینى موچە
964+
وریا فەتاح
لە دوێنیێوە سێجار هێرشى درۆنى کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، هێرشەکانیش روویان لە کێڵگە نەوتییەکانە، لە دوو هەفتەى پێشووتریش ژمارەیەک هێرشى درۆنى بارەگاکانى پێشمەرگە و فڕۆکەخانەى بەئامانجگرت.
تائێستا هیچ لایەنێک وەک ئەنجامدەرى هێرشەکان خۆى دەرنەخستووە، هێزە ئەمنییەکانیش روون و راشکاونین لەوەى لایەنى فەرمى ئاشکرا بکەن، تەنیا 5ـى ئەم مانگە نەبێت کە وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، پەنجەى تۆمەتى بۆ حەشدى شەعبى درێژکرد.
ئەگەر ئەمە وابێت، ئەو عێراقەى قەرار بوو بە دیموکراسی و دەنگدان و بیروڕای جیاواز و تەوافوق بەڕێوە ببرێت، ئێستا بە درۆن پەیامەکانی دەگەیەنێت و لایەنەکان ناچار دەکات بچنە سەرمێزى گفتوگۆ.
لەوە دەچێت ئەم چەند مانگەی بەر لە هەڵبژاردن، عێراقی تازە چەکەکانی دەستی درۆن و موچەبڕین بن بۆ هیلاککردنی کوردستان.