"پۆلیس و هێزێکی ئەمنیی چووەتە سەریان"

خێمەکەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

خێمەکەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لابرا و دەستی بەسەرداگیرا.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و هێزێکی ئەمنیی چوونەتە سەر خێمەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، بە زۆر خێمەکەیان لابردووە و دەستیان بەسەرداگیراوە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک خێوەتیان هەڵدا  و دژی دواکەوتنی موچە دەنگیان هەڵبڕی.

مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی بە 964ـی وتبوو، ناڕەزایەتییەکەیان بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەک خێمەکە لانابەن.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خێمەکەیان لانادەن

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خێمەکەیان لانادەن