ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

پلەکانی گەرما دادەبەزن و شنەبایەکی فێنک هەرێم دەگرێتەوە

964+

ژێوار خدر

خۆتان بۆ کەشێکی خۆش ئامادە بکەن، چونکە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و پێشبینی نمە بارانیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025 كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، ئێوارەش شنەبایەکی فێنک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و باکووری هەرێم هەڵدەکات، کە لەوانەیە نمەبارانێکی خۆش و کەمیشی لەگەڵدا بێت.

خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/کاتژمێر)، هەندێکجاریش کەمێک چالاکتر دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/کاتژمێر، کە یارمەتیدەرە بۆ فێنککردنەوەی کەشوهەوا.

هەرچی دەربارەی پلەکانی گەرمایە بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی ئەوتو نییە چونکە نزیکن لە پلەکانی دوێنێ، بەڵام ئەمە بۆ دهۆک راست نییە چونکە پلەکانی گەرما لەوێ کەمێک نزمتر دەبنەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە 15.7.2025، ئاسمان ساماڵ  پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە نێوانی (10 – 25کم/کاتژمێر) دەبێت و ئاڕاستەکەشی لە باکووری رۆژهەڵاتەوە بۆ باکووری رۆژئاوا دەگۆڕێت، ئەمەش مانای وایە هەوایەکی خۆشتر و فێنکتر چاوەڕێمان دەکات.

پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک دادەبەزن و فێنکییەکی زیاتر هەستی پێدەکرێت.

پێشبینی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 46 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 43 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران

کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران