"كاره‌كانم به‌رده‌وام ده‌بێت"
ئاگر سیستمى ئاودێری زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى شێخ جه‌مالى كربچنه‌ى له‌ناوبرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ک له‌ناو زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى شێخ جه‌مالى كربچنه، جوتیارى نموونه‌یی كوردستان، سستمى ئاودێری له‌ناو كێڵگه گه‌نم و باخه‌كانى سوتاوه و په‌كی كه‌وتووه، به‌ڵام شێخ جه‌مال ده‌ڵێت، ئه‌وه نابێته هۆى وه‌ستانى كاره‌كانى و به‌رده‌وام ده‌بێت.
شێخ جه‌مال، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به 964ـى وت، هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه شۆرتى كاره‌با بوو و بوونى بایه‌كی به‌هێزیش ئاگره‌كه‌ى زیاتر بڵاوكرده‌وه.
وتیشی ” چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكی رێكخست و دانانى سستمى ئاودێرییه‌كه‌ین به‌ڵام به چه‌ند كاتژمێرێك ئاگره‌كه هه‌مووى له‌ناو برد، ئه‌وه‌ش نابێته هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌كارمان بخات به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بم له‌كاره كشتوكاڵییه‌كانم”.
ئه‌و بایه به‌هێزه‌ى ساڵانه روو له‌و سنووره‌ى ناحیه‌ى سه‌نگاو ده‌كات به‌رده‌وام زیانى كشتو‌كاڵى بۆ جوتیاران به‌جێهێشتووه، شێخ جه‌مال ده‌ڵێت، ساڵى پاریش زۆربه‌ى گوڵه‌نمه‌كانى وه‌راند و مه‌ڕه‌شه‌ى ئاودانیشی تێكداین.
شێخ جه‌مال، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و تیمه 12 جوتیاره نموونه‌یه‌شه، كه له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه، كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.