برایەکى ئەو خۆپیشاندەرەى گیانى بەخشى:
“ئەگەر حکومەت بەدەم داواکارییەکەمانەوە نەیەت هەڵوێستى جدیمان دەبێت”
964+
ئاکام غەفور – سۆران
برایەکى ئەو خۆپیشاندەرەى شەوى رابردوو لە پردى حافیز لە سنوورى وەرتێ گیانى بەخشى، قسەى بۆ 964 کرد و دەڵێت: ئەگەر حکومەت بەدەم داواکارییەکەمانەوە نەیەت هەڵوێستى جدیمان دەبێت.
شەماڵ عەبدوڵا، براى ئەو خۆپیشاندەرەى دوێنێ شەو لە وەرتێ گیانى بەخشى، بە 964ـى وت،”هەڵوێستى ئێمە هەڵوێستى عەشیرەتى باڵەکە و کەیسەکە لاى ئەوانە، ئەوان هەرچى بڵێن ئێمە پابەندین پێوەى”.
داواش دەکات، حکومەت وەڵامى داواکارییەکانیان بداتەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوێستى جدیان دەبێت.
ئاشکراشى کرد، براکەى پیاوى یاسایە و پۆلیسى بەرگرى و فریاکەوتنە، باوکى پێنج منداڵە و دوو هاوسەرى هەیە و یەکێک لە هاوسەرەکانیشى دووگیانە.
بەوتەى شەماڵ، براکەى زۆر بە نامەردانە شەهیدکراوە و تاکە داواکاریشیان ئەوە کارەبا بووە کە مافى زۆر سەرەتایییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح