نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت لە سەرووی 70 دۆلارەوەیە
964+
توانا نەقی
لە کۆتایی هەفتەی پێشووەوە تاوەکو ئەمڕۆ نرخی نەوت هەر لە بەزریدا ماوەتەوە و لە سەروو 70 دۆلارەوە مامەلەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14.7.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی كوالێتی بەرز بە 70 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش بەڕیژەی 0.15% بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 68 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و ئەویش بە ڕێژەی 0.14% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، بەشێكە لە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخ، ئەمە جگە لەوەی رێكخراوی ئۆپێك پلەس بۆ مانگی داهاتوو پێدەچێت گۆڕانكاری لە پلەكانی فرۆشتن و بەرهەمهێنانی نەوت بكات.