دەنگۆ هەیە درۆن بێت
لە ئاسمانی هەولێر چەند دەنگێکی بەهێز بیسترا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دەنگە بەهێزەکەی هەولێر بەشێک لە هاوڵاتیانی لە کاتی خەو بەخەبەرهێناوە و ئەگەری بەهێزیش هەیە ئەو تەنە ئاگرینانەی لە ئاسمان بینراون درۆن بووبێ و تێکشکێندراون.
لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەولێر دەنگی بەهێز دەبیسترێت و تەنی گڕدار لە ئاسمان بینراوە، پەیامنێریی 964 دەڵێت دەنگەکە لە نزیک عەنکاوەو فڕۆکەخانە زیاتر بیستراوە.
ئاکام عەبدوڵا دانیشتوویەکی گەزنەیە لە هەولێر پێی راگەیاندین، لە خەودا بووین بە دەنگێکی بەهێز خەبەرمان بووەیەوە هاوشێوەی دەنگی دژە موشەک، بینیمان لە ئاسمانی فڕۆکەخانە تەنێک بە ئاگرەوە دەکەوێتە خوارەوە
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح