هی کچێکی لادێنشینی کوردە
کچی دێهات پێنج ساڵە بەرهەمی خۆماڵی دەفرۆشێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
رێژنە خەڵکی گوندی گەڵاڵەیە و كچێكى چالاكە و ماوەی پێنج ساڵە براندێکی داناوە بە ناوی “کچی دێهات” و له رێگەی سۆشیال میدیاوە چهندین بهرههمى كوردهوارى خۆماڵی دەفرۆشێت.
رێژنە دێهاتی، بە پەیامنێری 964ـی وت، ئێمە خۆمان هەنگەوانین و جگە لە هەنگوین، بەرهەمی دیکەی وهک، رووبهههنار، دۆشاو، بنێشتى كوردى دەفرۆشین
وتیشی، خەڵک دەبێت خۆی هۆشیار بێ لە ناسینەوەی بەرهەمی هەنگوینی رەسەن و سروشتی، چونکە نرخەکەی هەرزان نییە و بەخێوکردنی هەنگ پێویستی بە چاودێری، گرنگیپێدان و ماندوو بوونی زۆرە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر