بەیانی لە رێگەی قوتابخانەکانەوە وەریبگرنەوە
ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندنی ئیسلامی راگەیاندرا
964+
ژێوار خدر
ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندنی ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاوکرایەوە و قوتابیان دەتوانن سبەی لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 13.7.2025، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدە بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025ـی خوێندنی ئیسلامی راگەیەندرا.
دەشڵێت، قوتابیان دەتوانن سبەی دووشەممە 14.7.2025، لەرێگەی قوتابخانەکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە و کۆتا رۆژیش بۆ پەڵپگرتن رۆژی 20.7.2025 دەبێت.