کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50
964+
توانا نەقی
ئەم شەپۆلە گەرمایە رووی لە هەرێم کردووە تا دێت گەرمتر دەبێت و هەوا تاقەتپڕوکێن دەبێت، کەشناسیش پێشبینی خۆی کردووە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە هەندێ ناوچە.
هەرچی سەبارەت بە پکەنای گەرمایە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش جێگیر دەبێت بەڵام تا بڵێی گەرمە و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ یەک شەممە 13.7.2025
خێراى با / لەسەر خۆ ( 10 – 15 )کم/ک دەبێت .
مەوداى بینین / (8 – 10) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەلات دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان :49 پلەی سیلیزی