وسڵ دەبڕیت و پارە دەدەیت

ئەوە نەما قەڵای شێروانە بەکاربێنیت بۆ ریکلامەکانت بە بەلاش

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پێشتر ئەوەی لەسەر قەڵای شێروانە ریکلامی بازرگانی بکردایە بۆ کاڵا و شوێنەکانیان، یەک دیناری لێوەرنەدەگیرا، بەڵام ئەوە نەما دەبێت ئیتر پارە بدەن.

ساڵەح محەمەد بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە 964ـی وت، لەسەر بڕیارێکی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان، ھەرکەسێک ناوچە شوێنەواریەکان بۆ کاری ریکلام بەکاربھێنێت دەبێت پارە بدات.

“ماوەیەکی کەمە ئەم بڕیارەمان بۆھاتووە، تەنھا بۆ قەڵای شێروانە و گەرمیان نییە، ھەموو ناوچە شوێنەواریەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”،ساڵەح محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەرکەسێک ئیتر بێت بۆ ڤیدیۆ و وێنەگرتنی قەڵای شێروانە و ناوچە شوێنەواریەکانی دیکە، دەبێت لەپێشدا وەسڵێک ببڕێت، نرخەکەی لە 10 ھەزار بۆ 30 ھەزار دینارە بەپێی کارەکە، بەڵام بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیری و ھەر مەراسیمێکی دیکە بێت ئەوا ھەروەک جاران بێ بەرامبەرە.

قەڵای شێوروانە لە کەلار یەکێکە لە قەڵا شوێنەوارییە زۆر سەرنجڕاکێشەکانی گەرمیان و بەردەوام گەشتیار و هاوڵاتیان سەردانی دەکەن و لەلایەن زۆرێک لە خاوەن کار و پێشەکارانێشەوە بۆ ریکلامی بازرگانی بەکاردەهێنرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قەڵای شێروانە سەوز دەکرێت و دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیار...

قەڵای شێروانە سەوز دەکرێت و دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری