کۆنترۆڵ نەکراوە

 کۆگایەک لە هەولێر سووتا 

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کۆگایەکی کارتۆن و ریسایکلین لە هەولێر ئاگری گرتووە و لە ئێستادا تیمێکی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

رووداوی ئاگر کەوتنەوەکە لە کاتژمێر 7:25 خولەکی ئەم ئێوارە بووە و سەرەتا بچووک بووە دواتر بە هۆی باوە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و فراوان بووە.

پەیامنێری 964 چووەتە شوینی ئاگرەکە و دەڵێت، کۆگاکەی هی کارتۆنی کۆنە و هەر لەوێ دووبارە ریساکلین دەکرێتەوە و کارتۆنی نوێی لێ دروست دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات کۆگاکە دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر – گوێر و ژمارەیەکی تر کۆگا لە تەنیشتی هەن بۆ هەوڵدەدرێت ئاگرەکە نەگاتە ئەو کۆگایەنی دیکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی