"حكومڕانی بێ رەخنە نابێت"
نیهاد لەتیف قۆجە: باڵەخانە بەرزەكان هەولێریان ناشیرن كردووە
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامی پێشووی هەولێر پێی وایە ئەو هەموو باڵەخانە بەرزانەی لە هەولێر دروست كراون، وێنەی شارەكەیان ناشیرن كردووە و دەڵێت، پێشتریش دژی ئەو بیرۆكەیە بووە.
نیهاد لەتیف میوانی ئەمجارەی بەرنامەی تەكسی 964 بوو، لەگەڵ ئەرسەلان عەبدوڵا بە هەولێردا سووڕانەوە و چوونە سەر قەراتێش.
نیهاد كە خۆی منداڵی قەڵای هەولێرە، ماوەیەك سەرۆكی كۆمیسیۆنی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر بووە و لەمبارەشەوە دەڵێت، یونسكۆ هەتاهەتا بایەخ بە قەڵا دەدات، چونكە شوێنەوارێكی جیهانییە و قەڵاش پێویستە كافیتریا و رێستورانتی لێ بكرێتەوە بۆ گەشتیاران.
هەروەها ئەو باس لە ماوەی كاركردنی خۆی دەكات وەك قایمقام و ئاشكرای دەكات، كاتێك بووەتە قایمقام هیچی لە كاروباری ئیداری نەزانیوە و سەركردایەتی سیاسی داوایان لێكردووە و ئەویش قبوڵی كردووە.
نیهاد لەتیف دەڵێت: حكومڕانی بێ رەخنە نابێت و ئەگەر رەخنە بگرین مانای ئەوە نییە دژی حكومڕانین، بەڵكو بۆ ئەوەی هەڵەكان چاك بكرێن.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە…