هه‌ولێر به‌ده‌ست گرانى نرخی سه‌وزه و میوه ده‌ناڵێنێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌داوداچوونێكی تۆڕى 964 له به‌شێكی بازاڕه‌كانى شارى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه نرخى سه‌وزه و میوه به‌راده‌یه‌كی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نى عه‌لوه‌ى هه‌ولێریش هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بوونى به‌رهه‌می خۆماڵیی و بوونى به‌رهه‌مى ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
کاسبکارانی عەلوەی شاری هەولێر و خه‌ڵكه ئاساییه كڕیاره‌كه‌ى ناو ئه‌و شاره‌ش نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاد له پێویستى نرخى سه‌وزه و میوه، به راده‌یه‌ك كه نرخه‌كانیان به‌راوورد به مانگێك له‌مه‌وبه‌ر دووهێنده زیادی كردووه.
تۆڕى964، سه‌ردانى بازاڕه‌كه‌ى سه‌وزه و میوه‌ى نزیك پردی سه‌یداوه‌ى هه‌ولێر كرد، له به‌دواداچونێكدا له‌گه‌ڵ كڕیار‌و فرۆشیاره‌كانى ئه‌و بازاڕه به‌راودى نرخه‌كانى ئێستاى بۆ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كرد و بۆی ده‌ركه‌وت، كه نرخه‌كانى دوو هێنده زیادیان كردووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه، نرخی کیلۆیه‌ك پیاز لە 1000 دینارەوە بۆ دووهه‌زارو 500 دینار بەرزبۆتەوە، کیلۆیه‌ك بیبەر لە 1000 دینار بۆتە هه‌زار و 750 دینار، کیلۆیه‌ك پەتاتە و باینجان لە كه‌متر به 500 دینارەوە بۆ هه‌زارو 250 دینار بەرزبووه‌تەوە. هاوكات نرخی سێ‌و و پرته‌قاڵ و لالەنگی و لیمۆیش بۆ هەر کیلۆیه‌ک له 500 دینار بوونه‌ته هه‌زارو 250 دینار. کارتۆنێک مۆزیش لە 25 هه‌زاره‌وه بووه‌ته 32 هەزاردینار.
ره‌جه‌ب عه‌زیز نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى عه‌لوه‌ى هه‌ولێر، بۆ تۆڕى 964، ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه نرخه‌كان دوو هێنده به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام وتیشی “هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه نه‌بوونى به‌رهه‌مى خۆماڵییه له‌ناو بازاڕدا”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه، هه‌رچی به‌رهه‌می هاورده‌كراوى ده‌ره‌وه‌یه كه ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی كرێ و باجى ده‌كه‌وێته سه‌ر و نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێ.
كارزان كه‌ریم سه‌وزه‌فرۆشێكی ئه‌و بازاڕه‌ی سه‌یداوه‌یه، به تۆڕى964ـى وت “گرانبوونى ئه‌و نرخانه، کاریگەری لەسەر تەواوی هاوڵاتیان دروستکردووە، هاوڵاتیان ناتوانن وەکو پێویست سەوزە بکڕن”.